رۆژنامەنووسی میسری ئەنیس مەنسوور کتێبێکی جوانی هەیە لەسەر مامۆستا عەباس مەحموود ئەلعقاد بەناوی ؛ لە ساڵۆنی عەقاددا رۆژگارانێکمان هەبوو( في صالون العقاد كانت لنا ايام ). ئەگەر دەفتەرێکی یاداشت بنووسین لەسەر تەنها دیدارەکانمان لەگەڵ زاهیر شوکر لە کتێبخانەی دیالۆکدا، رەنگە بتوانین بەشێکی مێژووی دەوڵەمەندی بزووتنەوەی رۆشنبیری و سیاسیی و کۆمەڵایەتی کەرکوک بنووسینەوە، چونکە باسەکانی زاهیر سەد لقی سەد باسی لێ دەبۆوە و تەواو نەدەبوو.چونکە باسەکانی زاهیر بەس چاکوچۆننییەکەی و بەس نوکتەکانی شەخسیی بوون. یەکسەری سەری باسی نوێ و تازە و جدیدی دەکردەوە. وەک رۆژنامەوانێکی حەریف هەمیشە وا قفلی بابەتی دەدا کە ناچار بیت بۆ بەشی تر برۆیتەوە بۆ لای، بۆ دیالۆک و بۆ کەرکوک.
لە ناکاو ئەم ئاگرەمان کوژایەوە، بەڵام ئاگری باسەکانی وەک ئاگری بابە گوڕگوڕ وایە نەوتی
تەماعیشی نەمێنێ نەوتی یادگارەکانی هەر دەمێنێ