هەموو ١٦ ئوکتۆبەرێک خاکفرۆشانی هەژموونداری ناو پارتی تای نیشتمانپەروەری و ڤیاکرای کوردایەتی درۆزنانەیان بەرز دەبێتەوە.

کێشە ئەوەیە هەر گوێیان لەسەدای خۆیانە و پێیان وایە سرودێکی خۆش دەڵێن.

ئەمانە بە باسی خیانەت دەرگای دۆزەخ لەخۆیان دەکەنەوە و وەبیری میللەتی دێننەوە کە ئەوان تۆماری قیاسیان لە خیانەت، خاک فرۆشی و خەڵک فرۆشی هەیە.

لە سیویەکی ئاب خاکیان فرۆشت و لە شانزەی ئوکتۆبەریش خەڵکیان فرۆشت خەڵکیان بۆ قەدەری نادیار بە جێهێشت لە کەرکوک و شنگال . ئینجا چونکە شارەزان لە کلیپی سەقەت و سیناریۆی بێ گرێی درامی ئەفسانەی سحێلەیان هۆنییەوە و ئەڵقەی ئەخیری دراماکەشیان بە شان و عەبا ماچکردن و چەمینەوە کۆتایی پێ هێنا.

خیانەت لای کورد بەس لە فیلمی عەسابەوە هەبوو و بە ناوی (غاینەکان) مەشهوربوو بە حەرفی (غا) ، کەچی ئەوان لە سەر ئەرزی واقیع ئەوەندە جوانیان کرد کە پێی دەگوترێ خیانەت، خاک فرۆشی و خەڵک فرۆشی . جا لە جێی ئەوەی سواقی بدەن خۆیان دەخەنە بەر رەشەبای توڕەی جەماوەر کە بڵێن رەوف حەیامان چوو یان نا؟

چوو وا چوو بەسەد کەناڵی پارەی حەرام نایەتەوە.

لە جیاتی ئەوەی بیبڕنەوە و سکانداڵی ڕاکردنیان سواق بدەن خەڵق لە خۆیان هاندەدەن . هەر خاین نین، غافلیشن

غافڵن لەوەی بەشیر موشیر وتەنی خەڵک جوابی دان. خەڵک لەکەرکوک بیرازی کردن و لەشار ئەفەرۆزی کردن. جا با پارەی کەین و بەینی وەعدی کشانەوە لە دوای تێکشکانی داعش بە فریای سومەعتیان بکەوێت.