وا دوو ڕۆژە پارچە پارچە دەقی جوان لەم دیوانە تازەیەی کاک محەمەد کوردۆ هەڵدەبژێرم و دەیخوێنمەوە. دایدەنێم و دەچمەوە سەر کانیاوەکەی. لەگەڵ کاک محەمەد مەعمیلی کۆن و دێرینین. سەیری کتێبخانەکەم کرد بەشی ئەوە بەرهەمیم هەیە تاقێکی تایبەتی بۆ جیابکەمەوە. لە کوردستانی نوێش لە زەمانی کابینەی بەندەیا گۆشەیەکی جوانی هەفتانەی هەبوو دوای بڵاوکردنەوە دەمخوێندەوە تا لەجێی سانسۆری سەرنووسەر، وەکو خوێنەر چێژ و بەهرەی لێ ببینم. ئای کە جوانی دەنووسی.

ئێستا ئەم دیوانە (نازەنینێک هاتۆتە بەردەمی خەیاڵەکانم) گوڵبژێرێکی لە شیعرەکانی کە مەگەر هەر خۆی جیایان بکاتەوە و مەسئولیەتەکەی بخاتە سەر شانی. ئەگینا چیم خوێندۆتەوە پیم جوان بووە و ئەم گوڵبژێرەش هەروایە. بە دڵمە و بە دڵەوە دەنووسێت.

سوپاس بۆ دیارییەکەت کاک محەمەد کوردۆ و سوپاس بۆ گفتوگۆ خۆشەکانی دوێنێت دوور لە سیاسەتی بێ سەماو و نزیک لە دیوان و ئەدەب و هەموو هونەرە جوانەکان.

پیرۆزە دووبارە